گرنگترین ڕووداوەکانی عێراق لە ساڵی 2021
(0) /
ئەوەی کە لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، دیارترین ڕووداوەکانی ساڵی 2021 ی عێراقە.
کانوونی دووەم:
8 ی کانوونی دووەم: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی خستە ڕیزی گەمارۆکانەوە.
19 ی کانوونی دووەم: حکومەتی عێراق 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 ی وەک بەراوری نوێی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دیاری کرد.
21 ی کانوونی دووەم: شەهیدبوونی 32 هاووڵاتی عێراق و برینداربوونی 110 کەسی دیکە لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیران و ناوچەی ئەلبابی ڕۆژهەڵات لە بەغدا.
شوبات:
2 ی شوبات: سەرۆک وەزیرانی عێراق هەواڵی کوژرانی ئەبوحەسەن غەریباوی سەرکردەی داعشی لە ناوچەکانی باشوری ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
15 ی شوبات: بەڵێندەرێکی ئەمریکی لە هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر هەولێر کوژرا و 6 کەسی دیکە بە تایبەت سەربازێکی ئەو وڵاتە بریندار بوون.
18 ی شوبات: بڕیاری وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی باتۆ بۆ زیاترکردنی ژمارەی هێزەکانیان لە عێراق لە 500 بۆ 4 هەزار سەرباز.
20 ی شوبات: شەهیدبوونی دوو کەس لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و کوژرانی 5 تیرۆریست لە شاری تارمیەی باکوری بەغدا.
ئادار:
5 ی ئادار: سەردانە مێژووییەکەی پاپ فرانسیس بۆ عێراق و چاوپێکەوتنی لە گەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی.
31 ی ئادار: پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2021 بە 20 ملیار دۆلار کورتهێنانەوە لە پەرلەمانی عێراق.
31 ی ئادار: پەرلەمان هەڵوەشانەوەی خۆیی لە 7 ی تشرینی یەکەم و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی لە 10 ی تشرینی یەکەم پەسەند کرد.
نیسان:
6 ی نیسان: سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ سعوودیە و ئیمارات و ڕاکێشانی 6 ملیار سەرمایەگوزاری دەرەکی بۆ عێراق.
7 ی نیسان: ڕێکەوتنی حکومەتی عێراق و ئەمریکا لە سەر سنوردارکردنی ڕۆڵی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق بۆ ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنان.
11 ی نیسان: ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی پرۆژەی بەندەری فاو لە بەسرە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە.
12 ی نیسان: ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکشکانی تیمێکی تیرۆریستیی ڕاگەیاند.
12 ی نیسان: بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق فەرمانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی لە 10 ی تشرینی یەکەم دەرکرد.
14 ی نیسان: لە ڕێگای درۆنەوە هێرش کرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی هەولێر.
17 ی نیسان: واژۆکردنی گرێبەستی هەڵکەندنی 96 بیرە نەوتی نوێ لە باشوری عێراق.
23 ی نیسان: دەستپێکردنی دوو پرۆسەی سەربازیی تورکیا لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان.
24 ی نیسان: گیان لە دەستدانی 82 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەسی دیکە بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئبن خەتیبی بەغدا.
ئایار:
1 ی ئایار: شەهیدبوونی 3 کەس لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و برینداربوونی 2 کەسی دیکە لە هێرشێکی داعش لە ڕۆژئاوای کەرکوک.
3 ی ئایار: بانگهێشتکردنی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا و ڕادەستکردنی نامەی ناڕەزایەتی حکومەتی عێراق بە هۆی هاتنی بێ هەماهەنگیی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە بۆ خاکی عێراق.
9 ی ئایار: هێرشی سەر بینای کۆنسووڵخانەی ئێران لە کەربەلا لە لایەن چەند کەسێکەوە.
حوزەیران:
5 ی حوزەیران: بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی لێژنەی تەکنیکی سەربازیی عێراق و ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وتووێژی ستراتیژی.
5 ی حوزەیران: شەهیدبوونی 5 کەس لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و برینداربوونی 7 کەسی دیکە لە ئاکامی هێرشێکی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان.
6 ی حوزەیران: هێرشی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە ڕێگای درۆنەوە، تەک ڕۆژ پاش هێرشی درۆن و ڕۆکێتی بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
8 ی حوزەیران: واژۆکردنی ڕێکەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی هەر دوو وڵاتەوە.
16 ی حوزەیران: دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق شوێنی کردنەوەی دەروازەیەکی سنوریی نوێی لە گەڵ سعوودیە دیاری کرد.
20 ی حوزەیران: هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد.
27 ی حوزەیران: ڕێکەوتنی لوتکەی عێراق، ئەردەن و میسر لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی سەبارەت بە بەردەوامی هەماهەنگییەکان بۆ مسۆگەربوونی ئامانجە هاوبەشەکان.
28 ی حوزەیران: هێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی چەند گرووپێکی چەکداریی عێراق لە سنورەکانی ئەم وڵاتە و سوریا.
تەمموز:
12 ی تەمموز: گیان لە دەستدانی 64 هاووڵاتی عێراقی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنە لە نەخۆشخانەی ئەلحوسێن لە شاری ناسریە.
17 ی تەمموز: پێشوازی لە زیارەتکارانی جیهان دەستیپێکرد.
19 ی تەمموز: دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق والی بەغدای گرووپی تیرۆریستی داعشی دەستگیر کرد.
19 ی تەمموز: شەهیدبوونی 7 کەس و برینداربوونی 15 ی دیکە لە تەقینەوەیەک لە بازاڕی وەحیلات لە شارۆچکەی سەدر لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.
26 ی تەمموز: ڕێکەوتنی عێراق و ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا تا 31 ی کانوونی یەکەمی 2021.
30 ی تەمموز: گیان لە دەستدانی 8 کەس لە ئاکامی هێرشی چەکداری بۆ سەر ڕێوڕەسمێکی پرسە لە پارێزگای سەڵاحەدین.
ئاب:
3 ی ئاب: وەزارەتی ڕۆشنبیریی عێراق زیاتر لە 17 هەزار پارچە ئاسەواری مێژوویی گەڕێندراوەی لە وڵاتانی دیکەی لە وەزارەتی دەرەوە وەرگرت.
28 ی ئاب: بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی.
ئەیلول:
3 ی ئەیلول: کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا محەممەد سەعید حەکیم لە مەرجەعە ئائینییەکانی شێعە لە نەجەف.
5 ی ئەیلول: شەهیدبوونی 15 کەس لە هێزەکانی پۆلیسی عێراق و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە باکوری عێراق.
11 ی ئەیلول: دەستگیرکردنی 2 سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش کە ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکان لە باکوری عێراق بوون.
12 ی ئەیلول: تێکشکانی دوو فڕۆکەی درۆن کە ویستی هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێریان هەبوو.
16 ی ئەیلول: بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی گەڕانەوەی سامانە بەتاڵانبراوەکانی عێراق.
25 ی ئەیلول: کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر بەڕێوەچووی کۆنفرانسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە هەولێر.
30 ی ئەیلول: ڕەزامەندی حکومەتی عێراق لە سەر کردنەوەی دەروازەی سنوریی جەمیمە لە پارێزگای موسەننا وەک دووەم دەروازەی سنوریی هاوبەش لە گەڵ سعوودیە.
تشرینی یەکەم:
1 ی تشرینی یەکەم: خۆپێشاندانی هەزاران عێراقی لە ساڵیادی خۆپێشاندانەکانی 2019 ی عێراق.
6 ی تشرینی یەکەم: ئاڵوگۆڕی ڕووفاتی 31 سەربازی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە دەروازەی سنوریی شەلەمچە.
6 ی تشرینی یەکەم: وەزارەتی کارەبا و دەستەی نیشتمانیی سەرمایەگوزاریی عێراق گرێبەستێکی بۆ کردنەوەی 5 وێستگەی وەبەرهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر لە گەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی واژۆ کرد.
10 ی تشرینی یەکەم: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق.
11 ی تشرینی یەکەم: ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە.
11 ی تشرینی یەکەم: دەستگیرکردنی یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی داعش لە دەرەوەی وڵات.
18 ی تشرینی یەکەم: پلانداڕێژی سەرەکیی تەقینەوەکەی پێنج ساڵی ڕابردووی ناوچەی کەڕادەی بەغدا دەستگیر کرا.
26 ی تشرینی یەکەم: 11 کەس لە هێزەکانی پۆلیسی عێراق لە ئاکامی هێرشێکی داعش لە پارێزگای دیالە شەهید کران و 6 کەسیش بریندار بوون.
28 ی تشرینی یەکەم: بەڕێوەچوونی خولی پانزەیەمی فێستڤاڵی نێودەوڵەتی بابل.
تشرینی دووەم:
7 ی تشرینی دووەم: هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا.
28 تشرینی دووەم: شەهیدبوونی 5 کەس لە هێزەکانی پێسمەرگە و برینداربوونی 4 کەسی دیکە لە ئاکامی هێرشێکی داعش لە باشوری کەرکوک.
30 تشرینی دووەم: ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەوە.
کانوونی یەکەم:
3 ی کانوونی یەکەم: شەهیدبوونی 7 کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە و برینداربوونی 3 کەسی سڤیل لە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر لە ئاکامی هێرشی تیرۆریستانی داعش.
7 ی کانوونی یەکەم: تەقینەوە لە بەسرە 4 کوژراو و 4 برینداری لێکەوتەوە.
9 ی کانوونی یەکەم: ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆتایی ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.
17 ی کانوونی یەکەم: لافاوەکەی هەولێر و گیان لە دەستدانی 11 کەس./.
تێبينيێك بنێرە: