بەرهەم ساڵح وادەی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقی دیاریکرد
(0) /
سەرۆک کۆماری عێراق بانگهێشتی سەرجەم کاندیدە دەرچووەکانی پەرلەمانی عێراقی کرد بۆ یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی لە بەرواری 9 ی کانوونی دووەمی 2022 ئامادە بن.
لە فەرمانێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە واژۆی بەرهەم ساڵح هاتووە کە بە پێی مادەی 54 و 73 ی دەستوور و لە پاش پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لە لایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە، بانگهێشتی کاندیدە دەرچووەکانی پەرلەمان دەکرێت بۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەم.
یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین ئەندام (مەحمود مەشهەدانی) دەکرێت و پاش سوێندخواردنی ئەندامەکان، سەرۆک و جێگرەکانی هەڵدەبژێرێن./.
تێبينيێك بنێرە: