کوردێک بووەتە وەزیری داد و ئاسایشی هۆڵەندا

(0) / / ئەورووپا / هۆڵەندا تورکیا


Dec 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

کوردێکی تورکیا کە نیشتەجێی هۆڵەندایە، وەک وەزیری داد و ئاسایش لە کابینەی نوێی هۆڵەندا دەستنیشان کرا.

دیلان یەشیلگوز تەمەنی 44 ساڵە و لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری دێرسیمە و سەر بە پارتی گەل بۆ ئازادی و دیمۆکراسییە کە یەکێک لە چوار پارتە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەتی نوێی هۆڵەندایە.

ناوبراو لە ساڵی 2017 لە سەر لیستی پارتەکەی بووە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا.

دیلان ساڵی 1977 لە شاری ئەنکەرە لەدایکبووە و خێزانەکەی لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری دێرسیمن و هەر لە منداڵییەوە لە گەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووەتە هۆڵەندا./.