ڕێکەوتنێکی پارتی و یەکێتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەبێت

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Jan 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و دەستنیشانکردنی کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە هێشتا لە نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان یەکلایی نەبووەتەوە بەڵام کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی ئاشکرای کردووە کە هەر دوو لا لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە سیناریۆی ساڵی 2018 جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە.

ڕێبین سەلام ڕایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە لە سەر پێشکەشکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار جارێکی دیکە سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە نەکەنەوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لایەنە کوردییەکان بە یەک کاندیدەوە دەچنە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق.

ئەو کادیرەی پارتی ئاماژەی بەوەداوە کە لێک تێگەیشتنەکانی هەر دوو حیزب گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و پۆستی سەرۆک کۆمار نابێتە ئاستەنگ لە بەردەم یەکلاییکردنەوەی ئەو لێک تێگەیشتنانە./.