ساڵی 2021 زیاتر لە 31 هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق ڕوویداوە
(0) /
دەزگای بەرگری شارستانیی عێراق ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی ساڵی 2021 ی لە سەرجەم پارێزگاکانی ئەم وڵاتە – بەدەر لە هەرێمی کوردستان – بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە لەو ساڵەدا زیاتر لە 31 هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە.
ئەو ڕووداوانەش لە بینا حکومی و بازرگانی، کارگە و کۆگاکان، خانووەکانی خەڵک، زەوییە کشتووکاڵییەکان و .... بووە.
ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی 2021، 31 هەزار و 533 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە و پارێزگای بەغداش لەم بوارەدا لە پلەی یەکەمی عێراق بووە.
دەزگای بەرگری شارستانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئاماری ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە کەرتی حکومی 6 هەزار و 189 حاڵەت، لە کەرتی نیمچە حکومی 293 حاڵەت و لە کەرتی تایبەت 25 هەزار و 51 حاڵەت لە ساڵی 2021 بووە.
گرنگترین هۆکارەکانیش لەو ڕاگەێندراوەدا بە شۆرتی کارەبا، دەستکاریکردنی منداڵان، کەمتەرخەمی و فڕێدانی جگەرە، ڕووداوی ئەنقەست، شەڕی تائیفی و ..... ناو براوە./.
تێبينيێك بنێرە: