لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و شاندەکەی ڕەوتی سەدر چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی ڕەوتی سەدر


Jan 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

شاندێکی ڕەوتی سەدر کە سەردانی هەولێری کردووە، لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.

کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێ شەممە 4 ی کانوونی دووەمی 2022 لە نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و شاندێکی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی حەسەن ئەلعەزاری بەڕێوەچوو.

بارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا تیشک خراوەتە سەر پرۆسەی سیاسی عێراق و دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان و هەنگاوەکان بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

هەر لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی کێشە و بەربەستەکان و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی هاووڵاتیان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لە چوارچێوەی ڕاستەڕێکردنی پرۆسەی سیاسی و ڕەچاوکردنی داواکاریی هەموو پێکهاتەکانی عێراق./.