پارتی و یەکێتی هەڵوێستی خۆیان لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Jan 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشدا جەختیان کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازی نیشتمانیی بۆ بکرێت.

شاندێکی تایبەتی پارتی و یەکێتی ڕۆژی چوارشەممە 5 ی کانوونی دووەمی 2022 لە سەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن و کۆمیسیۆن لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و ڕاگەێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەسازی نیشتمانی لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

ئەو دوو حیزبە ڕایانگەیاندووە کە کۆکن لە سەر پێکەوە کارکردن بۆ بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و شەفافییەت و سەرکەوتنی پرۆسەکە./.