ڕووسیا بۆ ئەمریکا: چاوەڕوانی وەڵام بن

(0) / / ئەمەریکا / ڕووسیا


Mar 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لە زووترین کاتدا وەڵامی سزاکانی ئەمریکا دەداتەوە.

ماریا زاخارووا ڕایگەیاندووە کە لە زووترین کاتدا ژمارەیەک کەسایەتی و بەرپرسی ئەمریکا دەکەونە ڕیزی سزاکانی ڕووسیاوە.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کاردانەوەی ڕووسیا لە بەرامبەر نوێترین سزاکانی ئەمریکا هاوپەیوند بە دۆسیەی ئەلکسی ناڤاڵنی بەرهەڵستکاری بەناوبانگی ڕووسی، وتی کە ئەگەر تا ئێستا زانیارییەکانمان بڵاو نەکردووەتەوە بەو مانایە نییە کە وەڵامیان نەدەینەوە بەڵکوو بڕیارەکان دراوە و ئەمریکییەکان دەبێت چاوەڕوانی ئەو وەڵامەی مۆسکۆ بن./.