ئەڵمانیا: دانوستانەکان لە گەڵ ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار

(0) / / ئەورووپا / ئێران دانوستانەکانی ڤیەننا


Jan 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی نوێی ئەڵمانیا کە سەردانی واشنتنی کردووە، وتی کە دانوستانەکان لە گەڵ ئێران لە ڤیەننا گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار.

ئاناڵنا بائر بوک کە وڵاتەکەی لایەنێکی ناو ڕێکەوتنی ناوەکی ئێرانە، وتی کە ئێران متمانەی زۆری لە دەست داوە، کاتێکی زۆر نەماوە بەڵام ئێمە لە ڤیەننا کەڵک لەم دەرفەتە وەردەگرین.

دانوستانەکانی ڤیەننا لە گەڕی هەشتەمی خۆی لە نێوان ئێران، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ڕووسیا، چین و یەکێتی ئەورووپا لە شاری ڤیەننا بەردەوامە./.