ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی زانیارییەک لە سەر ڕێکەوتنەکەی پارتی و سەدر بڵاو دەکاتەوە

(0) / / ئاسیا / پارتی سەدر


Jan 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەنووسێکی دیاری عێراقی ڕایگەیاندووە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ڕێکەوتنە سەرەتاییەکەی لە گەڵ سەدر و حەلبوسی پەشیمان بووەتەوە و بڕیاری داوە لە گەڵیان نەچێتە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە سبەی یەک شەممە بەڕێوە بچێت.

ئەحمەد مەلا تەلال کە پێشتر وتەبێژی حکومەتی عێراق بووە، لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە کە پارتی هەنگاوێک هاتووەتە دواوە و دوو هۆکاریشی هەیە: یەکەم، بۆ پاراستنی ناوماڵی کوردی کە ئێستا لە گەڵ یەکێتی ڕێکەوتووە و پێکەوە شاندی هاوبەشیان پێکهێناوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هۆکاری دووەمی بڕیارەکەی پارتی ئەوەیە کە لە سۆنەگی خوێندنەوەی دۆخ و هاوسەنگی هەرێمی ئەو بڕیارەی داوە.

ڕاشیگەیاندووە کە شاندە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی ئەو پەیامەیان بە سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی گەیاندووە./.