عێراق 50 تیرۆریستی داعشی لە سوریا وەرگرتەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق سوریا داعش


Jan 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

50 هاووڵاتی عێراقیی ئەندام لە گرووپی تیرۆریستی داعش کە پێشتر لە سوریا دەستبەسەر کرابوون، ڕادەستی بەرپرسانی ئەمنیی ئەم وڵاتە کرانەوە.

بەرپرسانی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ شەممە 50 کەسی تۆمەتبار بە ئەندامبوون لە گرووپی تیرۆریستی داعشیان لە سوریاوە وەرگرتەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ئەو 50 کەسە عێراقییە پێشتر پەیوەندییان بە گرووپی تیرۆریستی داعشەوە لە سوریا کردووە.

ئەو تیرۆریستانەش بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە ئێستادا ڕادەستی دەزگای هەواڵگری و بەشی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کراون./.