فازڵ میرانی: سەرۆک کۆمارمان بۆ خەڵکی دیکە جێهێشتووە

(0) / / كوردستان / فازڵ میرانی پارتی یەکێتی نێچیرڤان بارزانی


Jan 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە کاتێک ئێمە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقمان هەڵبژارد مانای ئەوەیە کە سەرۆک کۆمارمان بۆ خەڵکی دیکە جێهێشتووە.

فازڵ میرانی سەبارەت بەوەی کە ئایا پارتی کاندیدی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت، وتی کە هێشتا بڕیارمان نەداوە بەڵام دەبوایە بزانن کاتێک ئێمە جێگری سەرۆکی پەرلەمانمان هەڵبژارد ماناکەی ئەوەیە کە ئەو پۆستەمان بۆ خەڵکی دیکە جێهێشتووە بەڵام تێنەگەیشتن.

ناوبراو وتی، ئەوەی کە لە دانیشتنی یەکەمی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق ڕوویدا کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی دەبێت بەڵام هیوادارین کاریگەرییەکی درێژخایەن نەبێت.

میرانی وتی کە یەکێتی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێمیش دەنگی بە نێچیرڤان بارزانی نەدا بەڵام ئەوە نەبووە ڕۆژی کۆتایی، ئەوەش کە لە پەرلەمانی عێراق ڕوویدا لەوە گەورەتر نییە./.