فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 98 بەرپرسی باڵای ئێستا و پێشووی عێراق دەرچوو
(0) /
دەستەی دەستپاکی عێراق لە ژێر چاودێری پەرلەمانی ئەم وڵاتە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 98 بەرپرسی باڵا بە تایبەت پارێزگاران و وەزیرانی ئێستا و پێشووی حکومەت دەکرد.
لە ڕاگەێندراوەکەی دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژە بە هۆکاری دەرکردنی ئەو فەرمانە نەدراوە بەڵام هاتووە کە چەند وەزیر و پارێزگارێکی ئێستا و چەندین نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراقیان تێدایە.
ڕاگەێندراوەکە ناوی کەس لەو بەرپرسانەی تێدا نییە بەڵام بە پێی زانیارییەکان لە یەک وەزیری ئێستا، 4 وەزیری پێشوو، سەرپەرشتیاری پێشووتری وەزارەتخانەیەک، دوو پارێزگاری ئێستا، 13 پارێزگاری پێشوو، 21 بەڕێوەبەری گشتی ئێستا، 22 بەڕێوەبەری گشتی پێشوو و 12 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکهاتووە./.
تێبينيێك بنێرە: