ئەندامێکی باڵای پارتی: هاوپەیمانی دەسەڵاتداری عێراق سەدر، بارزانی، حەلبوسی و عامری دەبێت

(0) / / ئاسیا / مەسعود بارزانی موقتەدا سەدر هادی عامری


Jan 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە تویتێکدا ناسنامەی هاوپەیمانی دەسەڵاتداری عێراقی ئاشکرا کرد.

بەنگین ڕێکانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی دەسەڵاتداری عێراق سەدر، بارزانی، حەلبوسی و عامری دەبێت.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحە./.