سیسی بۆ یەکەم جار لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتەکەی عومەر بەشیر گەیشتە سودان
(0) /
سەرۆک کۆماری میسر بۆ یەکەم جار لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتەکەی عومەر بەشیر گەیشتە سودان و بڕیارە لە گەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بڕیارە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە خەرتوم لە گەڵ ژنڕاڵ عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سودان و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە بەنداوی نەهزە، هاوکارییە ئەمنی و سەربازییەکان و هەروەها ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات وتووێژ بکات.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو جوڵەیەک بە پەیوەندییەکانی نێوان میسر و سودانەوە بینراوە. وەزیری دەرەوەی سودان هەفتەی ڕابردوو لە گەڵ هاوتا میسرییەکەی لە قاهیرە کۆبووە. سەرۆک کۆماری میسریش پاڵپشتی خۆیی بۆ دەسەڵاتی ئێستای خەرتوم ڕاگەیاندووە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سودان پەیوەندی و کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکەی هەیە.
هەر دوو سوپای میسر و سودانیش بەم دواییانە ڕێکەوتنێکی سەربازییان واژۆ کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: