پارتی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار دوو پێشنیار دەداتە یەکێتی

(0) / / كوردستان / پارتی یەکێتی


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

هێشتا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تەواوی کاندیدی سەرەکیی خۆیی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی نەکردووەتەوە، پارتی دیمۆکراتیش بە هۆشیار زێبارییەوە دیسانەوە پێی ناوەتە هەڵبژاردنەکانەوە. بەرپرسێکی پارتیش دەڵێت گەر یەکێتی ڕێکەوتن نەکات بردنەوەی کاندیدەکەی ئێمە بە تەواوی مسۆگەرە.

شوان محەممەد بەرپرسی لقی 5 ی پارتی لە بەغدا وتی کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردە بەڵام بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی نییە.

ناوبراو وتی کە پارتی دوو پێشنیاری داوەیە یەکێتی، کە دەبێت ڕێکەوتن هەبێت و بە پێچەوانەی ئەمەش هەر دوو حیزبەکە بە کاندیدی خۆیان بچنە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانەوە و بە پێی ئەو ڕێکەوتنانەی هەیە و بە پێی هەڵبژاردنەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەرەنجامەکەی دیارە و بردنەوەی کاندیدی پارتی زۆر مسۆگەرە./.