عامری بۆ بارزانی: ئیشتان بە پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە نەبێت

(0) / / كوردستان / هادی عامری مەسعود بارزانی


Jan 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر کە بە نوێنەرایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان بووە، داوای لە بارزانی کردووە دەستوەردان لە کاروباری دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران نەکات.

سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە هادی عامری بە بارزانیی ڕاگەیاندووە کە ئەوان وەک شێعە پەیوەندییان بە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمارەوە نابێت و بۆ کوردیان هێشتووەتەوە.

ناوبراو داوایکردووە کە بارزانی و کوردیش ئیشیان بە پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە نەبێت و ئەوە بۆ ناوخۆی شێعەکان بهێڵنەوە.

عامری بە بارزانیی ڕاگەیاندووە کە شکانەوەی کورد بە لای ڕەوتی سەدردا دەبێتە زیاتر تێکچوونی ناو ماڵی شێعە و موقتەدا سەدر زیاتر لە سەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سوور دەبێت./.