ئەمریکا: پلانی مووشەکی ئێران بووەتە جێی نیگەرانی ئێمە

(0) / / ئەمەریکا / کۆشکی سپی


Mar 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵێکی سعوودی، ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە هەوڵی بە دەستهێنانی چەکی ناوەکی دەدات و وتی کە پلانی مووشەکی ئەو وڵاتە بەرەو گەشەسەندن دەڕوات و ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە کەناڵی عەرەبیەی ڕاگەیاندووە کە ئێران هاوکات لە گەڵ بەرەوپێشچوونی پلانی ناوەکی خۆی ویستی گەشەپێدانی پلانی مووشەکیشی هەیە و ئەمەش بووەتە جێی نیگەرانی کۆشکی سپی بە تایبەت وەزارەتی بەرگری.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاندوودە کە سیاسەتی واشنتن ڕوونە و ئێران نابێت دەستی بە چەکی ناوەکی بگات.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران دەرگای بۆ چاودێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی کردووەتەوە و ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتەش لە فەتوایەکدا چەکی قەدەغەکراوی بە حەرام ناو بردووە./.