لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی کازمی و بارزانی باسی چی کرا؟

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی مستەفا کازمی


Jan 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا جەختیانکردەوە لە سەر پتەوکردنی هاوکاری هاوبەش بۆ ڕوبەڕوبونەوە و تێکشکاندنی تیرۆر.

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا پرسە و هاوخەمیی خۆی بە بۆنەی کردەوە تیرۆریستییەکەی پارێزگای دیالە بە مستەفا کازمی ڕاگەیاند.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا هەر دوو لا جەختیان کردەوە کە سەر یەکخستنی هەوڵەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی هێزە ئەمنییەکان بۆ تێکشکاندنی تیرۆر، لە گەڵ زیادکردنی پرۆسەکانی ڕاوەدونانی پاشماوەکانی داعش و لەناوبردنی پێگەکانیان./.