کازمی چەند بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێداچوونەوەی بە سەر فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانی دیالە و پێکهێنانی لێژنەی پشکنین بۆ چاودێری جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەیوەست بە پلانی سەربازی دەرکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی بڵاویکردووەتەوە کە ناوبراو لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکان جەختیکردووەتەوە لە سەر سزادانی کەسانی کەمتەرخەم لە هەر پلە و پۆستێکدا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها فەرمانی ئەوەی دەرکردووە کە ئاسایشی سنورە هاوبەشەکانی وڵاتەکەی و سوریا لە پاش ڕووداوەکەی گرتووخانەی حەسەکە توندوتۆڵ بکرێت.
کازمی هەروەها دەزگای هەواڵگری عێراقیشی ڕاسپاردووە کە لە ڕێگای زیاترکردنی هەوڵەکانەوە ڕێگری لە دزەکردنی ئەمنی بکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: