یەکێتی بۆ پارتی: تاکڕەویت کردووە

(0) / / ئاسیا / پارتی یەکێتی بەرهەم ساڵح


Jan 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا پارتی دیمۆکراتی کوردستانی بە ڕێکەوتنی تاکلایانە لە گەڵ هەندێک لایەنی عێراقی تۆمەتبار کردووە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەکڕیزی گەلی کورد و هێزە سیاسییەکانی کوردستان هەنگاوی هەڵگرتووە و ڕێکەوتنی لە گەڵ هەندێک لایەنی سیاسی واژۆ کردووە و پێشکەشکردنی کاندیدی سەرۆک کۆماریش هەر لەو چوارچێوەدا بووە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆماری بە مافی کورد و یەکێتی نیشتمانی زانیوە و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو پۆستە بەردەوام دەبێت.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە تەواوی پشتگیری خۆیی بۆ کاندیدبوونی بەرهەم ساڵح ڕاگەیاند./.