کودەتاچییەکانی بۆرکینافاسۆ دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت

(0) / / ئەفریقیا / بۆرکینافاسۆ


Jan 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

هێزێکی یاخیی چەکدار لە بۆرکینافاسۆ لە پاش دەستبەسەرکردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند کە کۆنتڕۆڵی سوپایان کردووە و قۆناغی ڕاگوزەر دەست پێدەکەن.

کودەتاچییەکان ڕایانگەیاندووە کە دامەزراوەیەکی تایبەت بە قۆناغی ڕاگوزەر پێک دێنن و هیوادارن کە ئەم قۆناغەش کورت ماوە بێت.

ڕاک ماک کریتسییەن کابورە سەرۆک کۆماری بۆرکینافاسۆ یەک ڕۆژ پاش گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناو بنکە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە دەستبەسەر کرا.

توندووتیژییەکانی بۆرکینافاسۆ لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 2 هەزار کوژراوی لێکەوتووەتەوە و زیاتر لە 5 ملیۆن کەسیش لە ناوخۆی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون./.