یەکێتی: ڕێکەوتنی ستراتیژی ماوە و سەرۆک کۆمار مافی ئێمەیە

(0) / / كوردستان / یەکێتی پارتی


Jan 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەر پارتی دیمۆکراتی کوردستان سوربێت لە سەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، هەموو ئەگەرەکان کراوە دەبن.

پۆڵا تاڵەبانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ڕێکەوتنی ستراتیژی هەڵنەوەشاوەتەوە و بە پێی ئەو ڕێکەوتنە، پۆستی سەرۆک کۆمار مافی یەکێتییە.

ناوبراو وتی کە پارتی بە تاکلایانە و بە بێ گەڕانەوە بۆ یەکێتی ڕێکەوتنی لە گەڵ لایەنەکانی دیکەدا کردووە و کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستنیشان کردووە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەروەها وتی کە ڕەنگدانەوەی کێشەکان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و هەموو ئەگەرەکان کراوە دەبن و دوا جار ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڕیار لە سەر ئەگەرەکان دەدات./.