سەدر بە دەستی بەتاڵ بەغدای بە جێهێشت
(0) /
بە بێ هیچ ئەنجام و دەسکەوتێک سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق، سەرۆکی ڕەوتی سەدر کە سەردانی بەغدای کردبوو گەڕایەوە شاری نەجەف.
سەید موقتەدا سەدر لە ماوەی مانەوەی لە بەغدا داوای پەیوەندی و دیاریکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوەی لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردبوو بەڵام ئەو سەرکردانە هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نەکرد.
کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی سەدر و عامریش بە بێ بڵاوکردنەوەی هۆکارەکەی هەڵوەشایەوە.
یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم دۆخەش، پێداگری سەدرە لە سەر ئەوەی کە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نابێت بەشداری لە حکومەتی نوێی عێراقدا بکات./.
تێبينيێك بنێرە: