هەڵوێستێکی کۆمەڵی دادگەری لە دژی پارتی و یەکێتی
(0) /
ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەێندراوێکی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەر ئەو پۆستە بڵاو کردەوە.
کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاندووە کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق مافی کوردە و بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی تاپۆ نەکراوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بە بۆچوونی کۆمەڵی دادگەری باشتر وایە هەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێم لە سەر ئەو پۆستە ڕێکەوتنیان هەبێت.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هیچ لایەنێکیش بۆی نییە بە ناوی کوردەوە ڕێکەوتن لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی عێراق بکات لە سەر ئەو پۆستە یان پرسێکی دیکە./.
تێبينيێك بنێرە: