یەکگرتووی ئیسلامی کێ هەڵدەبژێرێت، هۆشیار زێباری یان بەرهەم ساڵح؟

(0) / / كوردستان / یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەرهەم ساڵح هۆشیار زێباری


Feb 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی دەستەی چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەگەرچی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە نهێنی دەنگ دەدەن بەڵام وەک حیزب کۆدەبنەوە و بڕیار لە سەر ئەوە دەدەن کە دەنگ بە کام کاندیدی سەرۆک کۆمار بدەن.

محەممەد ئەحمەد ڕایگەیاند کە لە ئێستادا نێوماڵی شێعە پەرتەوازەیە و ئەمەش کاریگەری خەراپی لە سەر عێراق بە گشتی دەبێت و بە دابەشبوونی کوردیش ئەو پەرتەوازەییە زیاتر بووە.

ناوبراو وتی کە دەنگدان بە کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری عێراق نهێنییە بەڵام وەک حیزب ئەو پرسە تاوتوێ دەکەین و چی لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بێت جێبەجێی دەکەین./.