حەلبوسی: بۆ ڕابردوو ناگەڕێینەوە

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Feb 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە سیاسەتی تەوافوقی لە بەرژەوەندی ئەم وڵاتەدا نییە و هیچ ڕێگایەک بۆ گەڕانەوە بۆ شکستەکانی ڕابردوو نییە.

محەممەد حەلبوسی لە وتارێکی لە شاری بەغدا ڕایگەیاند کە عێراق لە قۆناغێکی نوێ نزیک بووەتەوە و هەنگاو بەرەو چاکسازییەکان دەنێت.

حەلبوسی هەروەها جەختیکردەوە کە عێراق هەوڵ دەدات ببێتە ناوەندی دیالۆگ و جەمسەرێک بۆ هاوسەنگی ناوچەیی.

ڕاشیگەیاند کە پەرلەمان بۆ وەڵامدانەوەی پرسە پێویستەکان بەهێزترە لە هەر کاتێکی دیکە./.