بزوتنەوە ڕابەری نوێی هەڵنەبژارد

(0) / / كوردستان / بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان عیرفان عەبدولعەزیز


Feb 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو بەڵام نەبووە هۆکاری هەڵبژاردنی ڕابەری نوێ و عیرفان عەبدولعەزیز بۆ جاری سێهەم لە پۆستەکەیدا مایەوە.

عیرفان عەبدولعەزیز ڕایگەیاند کە لە سەر داوای ئەندامانی کۆنگرە بووەتەوە بە ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان.

کامیل حاجی عەلی تاکە کاندیدی پۆستی ڕابەری گشتی بزوتنەوە بوو کە نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەست بێنێت و عیرفان عەبدولعەزیز ڕایگەیاندووە کە ناوبراو رازی بووە ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنی شورا./.