سوننەکان بایکۆتی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقیان ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی خەمیس خەنجەر


Feb 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراقەوە دەبینرێت تا دێت ئاستەنگ لە بەردەم دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمانی ئەم وڵاتە درووست دەبێت، لە نوێترین گۆڕانکاریشدا سوننەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان ڕاگەیاند.

هاوپەیمانی سیادە بە 67 کورسی پەرلەمانییەوە کە لە هەر دوو هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی و هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر پێکهاتووە، ڕایگەیاندووە کە لە دانیشتنەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەشداری ناکات.

هاوپەیمانی سیادە لە هەمان کاتدا ڕایگەیاندووە کە درێژە بە هەوڵەکانی دەدات تا لە گەڵ لایەنەکانی دیکە عێراق لەم قەیران و تەنگەژە سیاسییە ڕزگار بکات./.