سەدر داوای چی لە نێچیرڤان بارزانی کردووە؟

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی سەید موقتەدا سەدر


Feb 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەسایەتییەکی عێراقی زانیارییەکی گرنگی لە سەر داوایەکی سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.

مەشعان جبوری ڕایگەیاندووە کە سەید موقتەدا سەدر داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردووە کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید بکات بەڵام بارزانی تا ئێستا ڕەزامەندیی لە سەر ئەوە دەرنەبڕیوە.

بە وتەی جبوری، لە ئەگەری هەر کێشەیەک بۆ کاندیدبوونی هۆشیار زێباری، پارتی ڕەنگە یەکێک لە نێچیرڤان بارزانی یان فۆئاد حوسێن کاندید بکات./.