پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی نوێی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار دەرکرد

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


Feb 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

بۆ جاری دووەم پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار کردەوە و بڕیارە لە سبەی چوارشەممە 9 ی شوباتی 2022 ناوی کاندیدەکان تۆمار بکرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمان بە هۆی بایکۆتی سەدرییەکان، پارتی و سوننەکان بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

لەم خولەدا توندترین ململانێ لە نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار هەیە کە بە پێی عورفێکی سیاسیی پاش 2003 ی عێراق وەک پشکی کورد دیاری کراوە./.