سەرۆک وەزیرانی نوێی لیبیا دەستنیشان کرا

(0) / / ئەفریقیا / لیبیا


Feb 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەتحی باشاغا وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی لیبیا متمانەی زۆرینەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بە دەست هێنا.

پەرلەمانی لیبیا پاش نیوەڕۆی پێنج شەممە 10 ی شوباتی 2022 متمانەی بە سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە بەخشی.

فەتحی باشاغا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمان بووە جێگرەوەی عەبدولحەمید دەبیبە.

لیبیا لە ساڵی 2011 ەوە تا ئێستا تووشی ئاڵۆزییەکی کەم وێنەی سیاسی بووە، لە پاش کوژرانی مەعمەر قەزافی تا ئێستا لیبیا شوێنی چالاکی گرووپە چەکدارییەکان بووە و ئەو وڵاتە بووەتە دوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و بە هاوکاری وڵاتانی دیکە شەڕیان دەستپێکردووە./.