پارتی: هێشتا هۆشیار زێباری کاندیدی ئێمەیە

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


Feb 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە هۆشیار زێباری بەردەوام وەک کاندیدی ئەم حیزبە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراقدا ماوەتەوە.

ساڵح عومەر ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە پێگەی بغداد الیوم ی ڕاگەیاند کە ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی باس لە کشانەوەی هۆشیار زێباری کراوە دوورن لە ڕاستی و شتی وا نەبووە.

ناوبراو وتی کە زێباری کاندیدی ئێمە و لە ڕۆژانی داهاتوو بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی ئەستۆپاکیی دەسەلمێنێت.

ئەو ئەندامەی پارتی داوای لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی کورد نەرمی بنوێنێت./.