جێگری سەرۆکی هەرێم: سەرکردەیەک نییە لایەنە ناکۆکەکانی کوردستان پێکەوە کۆبکاتەوە

(0) / / كوردستان / شێخ جەعفەر شێخ مستەفا


Mar 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی کە ناکۆکی لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە نێو خۆیاندا زیاتر لەوەیە کە باس دەکرێت.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە ناکۆکییەکان لەوەش قووڵترە کە ئێستا بە یەکەوە دانەنیشن و داشنیشن چارەسەری بچووکترین کێشەیان پێناکرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ناکۆکییەکان قووڵن، ئەگەر قووڵ نییە بۆ ناگاتە ئەنجام.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سەرکردەیەکی لە کوردستاندا نییە بتوانێت چارەسەری ئەم ناکۆکییانە بکات، وتی: ئەگەر ببوایە ئەڵبەت کۆدەکرایەوە و کۆی دەکردنەوە و چارەسەری کێشەکانی هەموویانی دەکرد، سەرۆکی حیزب هەیە بەڵام وەک سەرۆکی نەتەوە ئەگەر بڵێین ئێستا هەیە و هەموو لایەنەکانی کۆدەکردەوە و فەرموون چیتان دەوێت و لە چیتان کەمە و کێشەتان چییە، نییە.

جێگری سەرۆکی هەرێم وتی کە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کۆنن و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراقیش نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەیە بەڵام کۆسپ و لەمپەری زۆری لە بەردەمدایە./.