جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئاسایشی سلێمانی کرد

(0) / / كوردستان / شێخ جەعفەر شێخ مستەفا


Jun 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی ئاسایشی سلێمانی کرد و بریندارەکانی ڕووداوەکەی شەوی 21 ی ئەم مانگەشی بە سەرکردەوە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە سەردانەکەیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی جەختی لە سەر گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە سەر ئەو ڕووداوە و چەسپاندنی یاسا و جێبەجێکردنی کردەوە.

شەوی 21 ی حوزەیران بە هۆی شەڕە تەقەی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و هێزی کۆماندۆ کە لە لایەن جێگری سەرۆکی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەکرێت، 11 کەس بریندار بوون./.