وەزارەتی نەوتی عێراق: کێشەمان لە گەڵ تۆتاڵ نییە

(0) / / ئاسیا / عێراق


Feb 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕەتیکردووەتەوە کە گرێبەستە 27 ملیار دۆلارییەکەی ئەم وڵاتە و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی تووشی کێشە بووبێت.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە کە ئەم وەزارەتە پابەندی ئەو گرێبەستەیە کە لە گەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ واژۆی کردووە و هەر هەواڵ و ڕاپۆرتێک لە سەر بوونی کێشە لە گرێبەستەکە دوورە لە ڕاستییەوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە گرێبەستەکەی تۆتاڵ چەندین گرێبەستی دیکە لە خۆ دەگرێت و ناکرێت لە ماوەیەکی کەمدا جێبەجێ بکرێت./.