هەرێم تۆمەتبارانی هێرشە ڕۆکێتییەکەی هەولێر ڕادەستی بەغدا ناکات

(0) / / كوردستان / حکومەتی هەرێم


Mar 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمەتبارانی هێرشە ڕۆکێتییەکەی هەولێر ڕادەستی حکومەتی ناوەندی عێراق ناکات.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە فەرمی داوای ڕادەستکردنی ئەو کەسانەی لە حکومەتی هەرێم کردووە.

ئەو سەرچاوە بە ئاژانسی مەعلومەی ڕاگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت تۆمەتبارەکان لە دادگاکانی کوردستان دادگایی بکرێن.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا ڕەزامەندیی لە سەر ڕادەستکردنی ئەو تۆمەتبارانە بە بەغدا دەرنەبڕیوە./.