ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: هەرێم نەوتەکەی بە 10 دۆلار داوەتە تورکیا

(0) / / كوردستان / تورکیا هەرێمی کوردستان


Feb 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کردووە کە هەرێمی کوردستان نەوتەکەیی بە 10 دۆلار داوەتە تورکیا و ئێستاش داوای داهاتی نەوتی باشوری عێراق دەکات.

عەلی تورکی جەماڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ئاماژە بە کاندیدکردنی هۆشیار زێباری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند کە ئەوان کەسێکیان کاندید کردبوو کە دۆسیەی گەندەڵیی لە سەر بوو و بەمەشەوە داوای چاکسازییان دەکرد.

وتیشی کە ئەوان خاکی هەرێمی کوردستانیان ڕادەستی تورکیا کردووە بەڵام دەبێت دانیشتووانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بە فۆرم بچنە نێو هەرێمی کوردستانەوە./.