سەدر و حەلبوسی جارێکی دیکە کۆبوونەوە
(0) /
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە بەغدا لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەتەوە.
سەید موقتەدا سەدر کە ڕۆژی دووشەممە سەردانی بەغدای کرد لە گەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدومی سوننە کۆبووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە محەممەد بەلداوی لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان ڕایگەیاندووە کە لە زووترین کاتدا سەدر و سەرکردەکانی ئەم چوارچێوەیە کۆدەبنەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەدر لە بەغدا لە گەڵ سەرکردەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان کۆدەبێتەوە.
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکەش ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ هاتنی سەدر بۆ بەغدا، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان کۆبوونەوەیەکی داخراویان هەبووە./.
تێبينيێك بنێرە: