سیاسەتمەدارێکی قەتەری: ئێران لە سەر قەیرانی سیاسی عێراق داوای نێوەندگێڕیی لە دەوحە کردووە
(0) /
سیاسەتمەدارێکی قەتەری ڕایگەیاند کە ئێران داوای لەو وڵاتە کردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، نێوەندگێڕی بکات.
ساڵح غەریب نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی و سیاسەتمەداری قەتەری جەختیکردەوە کە ئێران داوای لە دەوحە کردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق نێوەندگێڕی بکات.
ناوبراو وتی کە پەیوەندییەکانی قەتەر لە گەڵ سەرکردەکانی عێراق ڕەنگە کۆتایی بەم قەیرانە بێنێت.
غەریب وتی کە پەیوەندییەکانی ئێران و قەتەر زۆر باشە و بۆ ئەو ساڵە دەگەڕێتەوە کە ئێرانی دانی بە سەربەخۆیی قەتەردا نا./.
تێبينيێك بنێرە: