سعوودیە: تێناگەین بۆ ئەڵمانیا چەکمان پێنافرۆشێت

(0) / / ئەورووپا / فەیسەڵ بن فەرحان


Feb 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕەخنەی لە ئەڵمانیا گرت کە چەک بە وڵاتەکەی نافرۆشێت و وتی کە لەوە تێناگەین بۆ بەرلین ئەم سیاسەتە لە دژی ئێمە جێبەجێ دەکات.

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە وتی کە قەدەغەی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە لە لایەن ئەڵمانیاوە پەیامێکی نەرێنی دەداتە ئێمە.

ناوبراو وتی کە سعوودیە بۆ بەرگری لە هاووڵاتیانی پێویستی بە چەک هەیە.

بن فەرحان وتی کە ئەرکی پاراستنی وڵات کەوتووەتە سەر شانی ئێمە.

حکومەتی پێشووی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی ئەنگێلا مێرکل لە مانگی تشرینی دووەمی 2018 بە ڕادەیەکی زۆر ڕێگریی لە هەناردەی چەک بۆ سعوودیە کرد و حکومەتی نوێش بە سەرۆکایەتی ئولاف شۆڵتز ویستی درێژەپێدانی هەمان سیاسەتی هەیە./.