ئەمریکا هێزەکانی دەنێرێتە سنوری ئۆکرانیا

(0) / / ئەمەریکا / ئۆکرانیا ئەمریکا


Feb 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕەوانەی سنورەکانی ئۆکرانیا دەکرێن.

ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتییە هەڵهاتووەکانی ئەم وڵاتە ڕەوانەی سنورەکانی ئۆکرانیا دەکرێن.

بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە لە سنورەکانی پۆڵەنداوە هاوکاری ئەمریکییەکان و ئەو کەسانەش دەکرێت ویستی هەڵهاتنیان لە ئۆکرانیاوە هەیە.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 800 سەربازی ئەمریکی لە ئێستادا لەو سنورە جێگیر کراون و ڕەنگە وەک پەناگەیەکی کاتی بەکار بهێندرێت./.