زێباری لە هێرشەکانی بۆ سەر یەکێتی بەردەوامە

(0) / / كوردستان / هۆشیار زێباری


Feb 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

کاندیدی پێشووی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری عێراق کە لە لایەن دادگای فیدراڵیی ئەم وڵاتەوە دوور خرایەوە، ڕایگەیاندووە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە هاوکاریی ئێران ئەویان لە پرۆسەکە دوور خستووەتەوە.

هۆشیار زێباری لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لایەنی سەرەکی کە دژی خۆپاڵاوتنم وەستایەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو کە یارییەکی پاکیان نەکرد، من بۆ یەکەم جار ئەمە دەڵێم و بەداخەوەم بۆ ئەمە.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە بەغدا لە گەڵ فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کۆبوومەوە و پێم وت کە بۆ نوێنەرانی ئێران لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی بە مەبەستی ئاستەنگ درووستکردن بۆ خۆپاڵاوتنی من بەشدارییان کردووە.

ڕاشیگەیاند کە قائانی وەڵامی داوەتەوە ئێران بەشێک لەو هاوکێشەیە نییە و پەیوەندیی بەو پرسەوە نییە.

هۆشیار زێباری هێرشی کردە سەر چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکانیش و وتی کە ئەوان دەیانەوێت ڕێگری لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی بکەن./.