کازم فاروق چی لە سەر پارتی و یەکێتی دەڵێت؟
(0) /
سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، دەست لە کاری پەرلەمانتاری دەکێشێتەوە.
کازم فاروق ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دەست لە کار دەکێشمەوە و یەک دینار مووچەی خانەنشینی وەرناگرم.
ناوبراو وتی کە تا قیامەت سازشت بۆ پارتی و یەکێتی ناکەم.
وتیشی کە دەگەڕێمەوە نەخۆشخانەی هیوا و وەک پزیشک دەست بەکار دەبمەوە.
کازم فاروق سەبارەت بە نەخۆشییەکەی وتی کە ئیشەڵا باش دەبم و وەک پێشتر وتوومانە ئەم ئیشەی ئێمە دەستمان داوەتێ ئاسان نییە و ئامادەین باجی لەمە گەورەتر بدەین./.
تێبينيێك بنێرە: