میسر: شەڕی ئۆکرانیا لە بەرژەوەندی ئێمەیە

(0) / / ئەفریقیا / میسر ئۆکرانیا ڕووسیا


Feb 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی حکومەتی میسر بە ئاماژە بە کاردانەوەکانی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە قاهیرە بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەناردەی گازی سرووشتی دەتوانێت لەم قەیرانە دەرفەت بخوڵقێنێت.

نادر سەعد بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە پاش دەستپێکردنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، وتی: بۆ ئێمە ئاسانە کە بتوانین لە ئێستادا ڕێژەیەکی زیاتر لە گازی سرووشتی هەناردەی دەرەوە بکەین تا لەم ڕێگایەوە هەندێک  بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی وەک نەوت و گەنم قەرەبوو بکەینەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی میسر لە کۆبوونەوەیەکدا کاردانەوە و کاریگەرییەکانی ئەم شەڕەی لە سەر میسر تاوتوێ کردووە و سەبارەت بە دۆخی پاشەکەوتی گەنم، چۆنیەتی مامەڵەکردن لە گەڵ ڕەهەندە جیاجیاکانی ئەم قەیرانە و هەروەها کاریگەرییەکانی لە سەر کەرتی گەشتیاری دڵنیا بووەتەوە./.