تورکیا 2500 بەکرێگیراوی خۆی لە سوریاوە دەباتە ئۆکرانیا

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ئۆکرانیا


Mar 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

شرۆڤەکارێکی سوری پلانێکی دەزگای هەواڵگری تورکیای بۆ گواستنەوەی 2500 بەکرێگیراو بۆ ئۆکرانیا و ڕوبەڕوبونەوەی سوپای ڕووسیا ئاشکرا کردووە.

سەعید فارس سەعید شرۆڤەکاری کاروباری ستراتیژی سوریا ڕۆژی چوارشەممە 2 ی ئادار ڕایگەیاند کە نزیکەی 2500 تیرۆریستی بەکرێگیراوی دەزگای هەواڵگری تورکیا بۆ گواستنەوەیان بۆ ئۆکرانیا ئامادە دەبن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو تیرۆریستانە لە پارێزگای ئیدلبن و ئامادەی ئەوەن شەڕی دژ بە ڕووسیا بکەن.

ڕاشیگەیاندووە کە دەزگای هەواڵگری تورکیا چاودێری پرۆسەی گواستنەوەی ئەو تیرۆریستانە بۆ پۆڵەندا و پاشان بۆ ئۆکرانیا دەکات.

سەعید فارس ڕایگەیاندووە کە ئەو تیرۆریستانە بە ڕەگەز سوری و عەرەب و شیشانین./.