ئاوات شێخ جەناب دەست لە کار دەکێشێتەوە

(0) / / كوردستان / بزوتنەوەی گۆڕان ئاوات شێخ جەناب


Mar 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پێشووی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم دەوام ناکات و پەیامیشی ناردووە کە جڤاتی نیشتمانی کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دابنێن.

عەبدولڕەحمان موهەندیس ڕایگەیاندووە کە زانیاریی هەیە ئاوات شێخ جەناب لە وەزارەتی دارایی دەوام ناکات و داوایکردووە کە جڤاتی نیشتمانی کەسێکی دیکە لە شوێنەکەی دابنێن.

ناوبراو لە نووسینێکدا کە ئاراستەی وەزیری دارایی کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە وەزیری دارایی هۆکارەکانی ئەم هەڵوێستەی بۆ خەڵک ڕوون بکاتەوە./.