مەسرور بارزانی چی لە سەر دادگای فیدراڵیی عێراق دەڵێت؟
(0) /
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخنەی لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق لە سەر دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم گرت و ئەو دادگایەی بە نایاسایی ناو برد.
مەسرور بارزانی وتی کە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق بە پێی یاسای حیزبی بەعس لە ساڵی 1976 دەرکراوە و پەیوەندی بە سیستەمی سیاسی فیدراڵیی ئەم وڵاتەوە نییە.
ناوبراو وتی کە هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە مافی خەڵک و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە پێشێلکردنی ئەم یاسایە دادەنرێت.
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم وتی کە هەولێر تا ئێستا داوای دانوستانی ڕاستەوخۆی لە بەغدا کردووە بەڵام وەڵامی نەگرتووە و گەیشتە ئەوەی کە بڕیارێکی تاکلایانە و بە پێچەوانەی دەستوور و بنەماکانی فیدراڵیی لە دژی هەرێم دەرکردووە./.
تێبينيێك بنێرە: