ساڵی 2020 چەند کەس لە عێراق خۆیان کوشتووە؟

(0) / / ئاسیا / عێراق


Mar 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کردووە کە لە ساڵی 2020 لەم وڵاتەدا خۆیان کوشتووە.

فازڵ غەڕاوی ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ڕابردوو 644 کەس خۆیان کوشتووە کە زۆربەشیان بە بۆنەی هەژاری و نەبوونییەوە بووە.

ناوبراو وتی کە لەو 644 کەسە، 368 کەسیان لە ڕەگەزی مێ و 276 کەسی دیکەیان لە ڕەگەزی نێر بوون.

ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق وردەکاری زیاتری لە سەر ئەم دۆسیەیە ئاشکرا کرد و وتی کە لەو ژمارەیە 159 کەس بە چەک، 319 کەس بە خۆخنکاندن، 6 کەس بە خۆبەردانەوە لە جێگای بەرز، 122 کەس بە خۆسووتاندن، 20 کەس بە هۆی خواردنی مادەی ژەهراوی، 3 کەس بە بڕینی دەمار، 8 کەس بە خۆخنکاندن لە نێو ئاو و 2 کەسیش بە کارەبا خۆیان کوشتووە. لە گەڵ چەند حاڵەتێکی دیکە./.