هەڵوێستی شێخی ئەزهەر لە دژی ڕووسیا

(0) / / ئەفریقیا / ڕووسیا ئۆکرانیا شێخی ئەزهەر


Mar 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

شێخی ئەزهەر داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا چڕ بکەنەوە.

ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر لە بەیاننامەیەکدا کە بە زمانەکانی عەرەبی، ئینلیزی و ئۆکراینی بڵاو کرایەوە، وتی: ئەوەی کە لە ترس و ئاوارەیی دانیشتووانی ئۆکرانیا و هەوڵەکانی ئەوان بۆ ئاشتی و سەقامگیری دەبینین، تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی مرۆڤبوونی ئێمەیە.

ناوبراو وتی: داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین هاوکاری مرۆیی زیاتر پێشکەش بە خەڵکی ئۆکرانیا بکرێت و هەوڵەکانیش بۆ ڕاگرتنی ئەم شەڕە زیاتر ببێت.

شێخی ئەزهەر بەم نزایە کۆتایی بە بەیاننامەکەی هێنا کە داوا لە خودا دەکەم ئەم خەڵکە بێ تاوانە بە پارێزراوی بۆ نیشتمانی خۆیان بگەڕێنێتەوە./.